ڕێنێسانس نیوز: به گوێره‌ی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌نووسێکی کورد له هه‌رێمه‌که‌وه، فه‌رزادی که‌مانگه‌ر خه‌ڵکی کامیاران و ئه‌ندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و مامۆستای دواناوه‌ندی، که ماوی 15 مانگه له گرتووخانه‌کانی ده‌وڵه‌تدایه، له لایه‌ن ده‌زگای ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه به شێوه‌یه‌کی دڕندانه ئه‌شکه‌نجه کراوه.
هاوبه‌ندییه‌کی فه‌زاد که ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا ئازاد کراوه، به‌و ڕۆژنامه‌نووسه کورده‌ی ڕاگه‌یاندووه که فه‌رزاد له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی هێزه‌کانی ئیتلاعاتدا له کرماشان ڕانێکی شکاوه و سه‌رتاپای جه‌سته‌شی، به‌هۆی ئاوه‌کوڵکرانه‌وه، سووتێنراوه. ئه‌و هاوبه‌ندییه‌ی فه‌رزاد وێڕای ئه‌وه‌ی بواری ته‌ندروستیی فه‌رزادی به "زۆر خراپ" وه‌سف کردووه، وتووشیه‌تی که ناوبراو ئه‌شکه‌نجه‌ی ڕووحیش کراوه و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی "شێواندنی که‌سێتی".
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه فه‌رزاد له به‌رامبه‌ر ئه‌و کرده‌وانه‌دا چه‌ند جارێک، له ڕێگای دروونی ده‌می خۆیه‌وه، مانی له خواردن گرتووه. کردی