خۆرهه‌ڵات نیوز: باڵیۆزی پێشووی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان رۆژی یه‌کشه‌مه رایگه‌یاند:" به‌کار هێنانی دیپلۆماسی بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی ناوکیی ئێران هه‌ره‌سی هێناوه و ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه و که رێگه‌ی سه‌ربازی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تاوتوێ بکرێ".
به گوێره‌ی ئاژانسی ده‌نگوباسی "ئه‌سۆشه‌یتێد پرێس" ، "جۆن بۆڵتۆن"، له میانه‌ی کۆنفرانسی ساڵانه‌ی پارتی کۆنسرڤاتیڤی (راستگرای) بریتانیا له شاری "بله‌ک پۆل"ی ئه‌و وڵاته، له وتارێکدا ئاماژه‌ی به پرۆگرامی ناوکیی ئێران کرد و گووتی:" له ژیاندا بۆ هه‌رکاتێک ده‌بێ رێگه‌یه‌ک ده‌ستنیشان بکرێ و ئێستا له‌و قۆناغه نزیک بوینه‌ته‌وه که ده‌بێ هێرشی سه‌ربازی له‌به‌رانبه‌ر فره‌خوازییه‌کانی کاربه‌ده‌ستانی تاران ده‌رباره‌ی پرۆگرامی ناو‌کی وڵاته‌که‌یان، هه‌ڵبژێردرێت".
ناوبراو له درێژه‌ی بابه‌ته‌که‌یدا تیشکی خسته سه‌ر شکست هێنانی هه‌وڵی چوارساڵه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌کی دیپلۆماسی بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و کێشه‌یه.
باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه: ئه‌گه‌ر بڕیار بده‌ین که هێرش بکه‌ینه سه‌ر ئێران ده‌بێ هاوکات هه‌وڵه‌کانمان بۆ گۆڕینی رژیمی تارانیش بخه‌ینه گه‌ڕ له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه په‌یامێکی روون و ئاشکرایه بۆ هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته که ئێمه هێرش ناکه‌ینه سه‌ر ئه‌وان به‌ڵکوو ته‌نیا مه‌به‌ستمان دامه‌زراوه ناوکییه‌کانی وڵاته‌که‌یانه.
جۆن بۆڵتۆن، هه‌رچه‌نده وه‌رنه‌گرتووه پاش ئه‌وه که ئه‌رکه‌کانی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆتایی پێهات هیچ پۆستێکی سیاسی به‌ڵام هه‌میشه‌یه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا که‌سایه‌تییه‌کی سیاسیی و کاریگه‌ر بووه له ستراتیژی له ساڵانه‌ی دوایی وڵاته‌که‌ی.