Konline / له وتارێکیدا له ئه‌نجوومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کۆنگریسی ئه‌مریکا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان داوای له ئه‌مریکا کرد که به‌زوویی دژ به په‌که‌که ده‌ست به کاربێ .
ئه‌ردوغان وتی" ئێمه ئامانجه‌کانمان زۆر دیار‌و ئاشکران به‌ڵام تا ئێستا نه ئه‌مریکا و نه‌عێراق ئه‌و داوایه‌ی لێمان کردوون هیچیان به دی نه‌هێناوه‌و هیچیان نه‌کردووه ."
ئه‌ردوغان وتی " ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا به په له به‌رامبه‌ر په‌که‌که ده‌ست به کار نه‌بێ ئه‌وا په یوه‌ندی خۆی له گه‌ڵ هاوپه‌یمانه موسوڵمانه‌که‌ی له ده‌ست ده‌دات ."
هه‌روه‌ها وتیشی " دانانی خشته‌یه‌کی کات بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکاله عێراق وا ده‌کات هێزه‌کانی عێراق باشتر لێپرسراوێتی خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن ."
ئه‌ردوغان دژایه‌تی خۆشی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر بڕیاری کۆنگریسی ئه‌مریکا به ناساندنی کوشتوبڕی ئه‌رمه‌نییه‌کان له لایه‌ن ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی تورکییه‌وه به جینۆساید ."کردی
http://www.kurdistanonline.net/news.php?newsid=12578