اخبار به زبان کردی و فارسیsipanixelat

به سیپانی خلات خوش آمدین

اخبار به زبان کردی و فارسیsipanixelat

به سیپانی خلات خوش آمدین

هەزار دۆنم زەوى لە کەرکوک دەگەڕێنرێتەوە بۆ تورکمانەکان

ئاسۆ - ئارام جەمال، شاهۆ قانع، عەلى ئەحمەد، سەعد مەلا عەلى: کۆمپانیاى خۆراکى هەولێر کێشە لە بەردەم جێبەجێ کردنى مادەى (140)دا دروستدەکات و لەکۆى زیاتر لە (500) خێزانى عەرەبى هاوردە لە سنوورى قەزاى دوبزیش تەنها (5) خێزان ئامادەى گەڕانەوەن. حاکم سەمەد ڕەحیم بەڕێوەبەرى ناحیەى شوان و لێپرسراوى لیژنەى مادەى (140) لە شوان بەئاسۆى ڕاگەیاند؛ "کۆمپانیاى خۆراکى هەولێر کێشەیەکى زۆرى بۆ دروستکردووین کە بۆتە ڕێگر لە بەردەم جێبەجێکردنى مادەى (140)". وتیشى: "ئێمە بە نووسراوى ڕەسمى و بەلیست ناوى هاوڵاتیانى ئاوارە دەنێرین بۆ کۆمپانیاى خۆراکى هەولێر ئەوان دەبێت هەر خێزانێک بە نووسراوى تایبەتى وەڵامى بدەنەوە، بەڵام ئەوان بە لیست وەڵاممان دەدەنەوە ئەمەش دەبێتە هۆى بێبەش بوونى خێزانە ئاوارەکان لە قەرەبووکرنەوەکە". هەروەها هادی حەمە مستەفا قایمقامی قەزای دوبز بەئاسۆى ڕاگەیاند؛ "لەکۆی (531) خێزانی عەرەبی هاوردە تائێستا (5) خێزان فۆرمی قەرەبووکردنەوەیان پڕکردۆتەوە و ئامادەی گەڕانەوەن". وتیشى: "کێشەی دارایی لە نووسینگەکانی مادەی (140) گرفتی زۆری دروستکردووە و بەهۆی دواکەوتنی قەرەبووکردنەوەی خێزانە ئاوارەکانیشەوە بێ متمانەیی دروستبووە و ئاوارەکانی سنوورەکە بەگومانن لە قەرەبووکردنەوەیان". لەلایەکى ترەوە لیژنەی (140) لە کەرکوک بە نووسراوێک پێشنیاری گەڕانەوەی نزیکەی (66) هەزار دۆنم زەوی لە ناوچەی تسعین و حەمزەلی شاری کەرکوک دەکات بۆ تورکمان و لەبەرامبەریشدا بەرەی تورکمانی پێشوازی لەو بڕیارە دەکات. کاکە ڕەش سدیق بەڕێوەبەری ئۆفیسی کەرکوکی لیژنەی جێبەجێکردنی مادەی (140) ڕایگەیاند؛ "پێشنیارمان کردووە ئەو زەویەیانەی کە موڵکی تورکمانن لە ناوچەکانی تسعین ء حەمزەلی شاری کەرکوک بگەڕێنەوە بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان.کردی
http://www.asoxandan.com/Direje_K.asp?Babet=Hewal&Jimare=4842
نظرات 1 + ارسال نظر
ورود 13- ممنوع/شرکت در جایزه 800دلاری چهارشنبه 18 مهر‌ماه سال 1386 ساعت 03:11 ب.ظ http://www.dvp.mihanblog.com

وبلاگت بسیارجالب ومفید بود شما هم به ما سربزنید اگر برایتان ممکن میباشد وبلاگهای من را در لینکستان خود قرار دهید تا زیر سایه شما نسیمی به ما بوزد و بازدیدکنندگان شما گوشه چشمی به وبلاگ ما داشته باشند پیروز باشید به امید روزی که وبلاگهای من باعث شادی و امید شما دوست عزیز شود=>


http://www.dvp.mihanblog.com
گنج7دریا
http://www.mamno-13.blogsky.com
ورود 13- ممنوع/شرکت درجایزه800دلاری

برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد