| |
| |
خه‌بات- بڕیار محه‌مه‌د: ئه‌مڕۆ 7102007 ده‌روازه‌ی په‌روێزخان به ره‌سمی کرایه‌وه، که ماوه‌یه‌ک بوو یه‌کلایه‌نه له لایه‌ن ئێران داخراوبوو. له لێدوانێکدا بۆ خه‌بات قایمقامی قه‌زای که‌لار رایگه‌یاند: له په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا پارێزگاری قه‌سری شیرین پێی راگه‌یاندم، که له‌مڕۆوه ئه‌و ده‌روازه سنووریه له 7102007 به ره‌سمی کرایه‌وه و بازرگانانی هه‌ردوولا ده‌توانن که‌لوپه‌له‌کانیان بگوازنه‌وه . له لایه‌کی دیکه‌وه به پێی هه‌واڵێکی ماڵپه‌ڕی ئێرنا، شه‌هریار حه‌یده‌ری حاکمی قه‌سرێ شیرین کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی په‌روێخانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان راگه‌یاندووه و ده‌ڵێ: بازرگانان ده‌توانن ده‌ست به چالاکییه بازرگانیه‌کان بکه‌نه‌وه له رێگه‌ی سه‌ردانی کردنی فه‌رمانگه‌ی گومرگی په‌روێزخانه‌وه. جێی باسه دوای ئه‌وه‌ی وه‌فدێکی باڵای هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی تارانی کرد بۆ گفتوگۆکردن له باره‌ی داخستنی ده‌روازه سنووریه‌کان، له‌وێ دوای دوو رۆژ گفتوگۆکردن رێککه‌وتن له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌کان و بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رجه‌م ده‌روازه‌کان به ره‌سمی بکرێنه‌وه.کردی http://www.xebat.net/article.php?id=11080 |