روژهلات نیوز- ئورمیه:
به پێی ئه‌و ئاگاداریانه‌ی که له زیندانی شاری ئورمیه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه به ده‌ست ده‌گات، سێ زیندانی سیاسی کورد به ناوه‌کانی " مه‌حه‌مه‌د چه‌تینه‌ر"، " هاروون ده‌وانی" و " حاجی که‌ریم ماریف عه‌زیز " له ڕۆژانی ڕابڕدوو له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعات به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه بۆ ژووره‌کانی تاکه‌که‌سی و ئه‌شکه‌نجه خانه ڕاگوێزراون و پاشانیش دوای چه‌ند ڕۆژ بۆ زیندانه‌کانی شاری " زه‌نجان" و هه‌روه‌ها " ره‌جایی شه‌هر"ی ناوچه‌ی " که‌ره‌ج" ڕاگوێژراون و دوورخراونه‌ته‌وه.
وه‌ک ده‌زاندرێ "مه‌حه‌مه‌د چه‌تینه‌ر " خه‌ڵکی باکووری کوردستانه و هاوڕی له گه‌ڵ " هاروون ده‌وانی" خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان شاری سه‌ڵماس به تاوانی ئه‌ندامه‌تی پارتی کارگه‌رانی کوردستان PKK سزای چوار ساڵ زیندانیان به سه‌ر دا سه‌پا بوو و ئێستا نیزیکه‌ی زیادتر له دوو ساڵ و نیو له‌و ماوه‌یه‌یان تێپه‌ڕاندوو.
هه‌روه‌ها " حاجی که‌ریم ماریف عه‌زیز"یش خه‌ڵکی باشووری کوردستانه و به تاوانی سیاسی زیادتر له 11 ساڵه له زیندانه‌کانی ئێران دا ماوه‌ته‌وه و له‌م دواییانه‌ش دا له زیندانی ئورمیه ڕاگیرابوو.
چه‌تینه‌ر بۆ زیندانی " زه‌نجان" ڕاگوێزراوه و هه‌روه‌ها " هاروون ده‌وانی " و " حاجی که‌ریم ماریف عه‌زیز " بۆ زیندانی " ڕه‌جایی شه‌هر" ی " که‌ره‌ج " دوورخراونه‌ته‌وه.
ده‌گووترێ که ئه‌و شه‌که‌نجه و دوورخستنه‌وانه وه‌ک شه‌ڕێکی تایبه‌ت دژ به زیندانیانی سیاسی ئاکتیڤ له زیندانی ئورمیه و به تایه‌بت له دژی گیراوانی دۆزی PJAK و PKK به ئه‌نجام ده‌گات و ڕه‌ژیم به شه‌ڕێکی تایبه‌ت و به فشار و ئه‌شکه‌نجه و دوور خستنه‌وه‌ی گیراوان له یه‌کتر، هه‌وڵی پاکتاو کردن و له ناو بردنی ڕووحی به‌رخۆدانی زیندانیانی سیاسی کورد ده‌دات...کردی