به‌رپرسانی ئه‌مریکا ئاشکرایان کرد وابڕیاره ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کان نزیکه‌ی 1800په‌نابه‌ری عیراقی له کۆتایی ئه‌م مانگه وه‌ربگرێت.
ئاژانسی ئه‌سواق بڵاویکردۆته‌وه پۆل رۆزینزویج راوێژکاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند " دوای ئه‌وه‌ی ئاژانسه‌کانی په‌نابه‌رانی سه‌ر به ئه‌مریکا بنکه‌ی هه‌ڵبژاردنی له وڵاته‌کانی دراوسێی عیراق دامه‌زراند ده‌تواندرێت مانگانه مامه‌ڵه‌ی هه‌زار که‌س ته‌واو بکرێت جگه له دوباره نیشته‌جێبوونی 12 هه‌زار عیراقی له تێکرای 70 هه‌زار که‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان " .
له لایه‌ن خۆشیه‌وه تیری رۆش به‌رێوه‌به‌ری وه‌رگرتن له نوسینگه‌ی کاروباری نیشته‌جێبوون و په‌نابه‌ران و کۆچ له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی که پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران به‌شێوه‌یه‌کی به‌ر فراوان زیادی کردووه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو .
ووتیشی ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره عیراقیانه‌ی که وه‌رگیراون بۆ نیشته‌جێبوونی به‌رده‌وام له ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کان له رابردوو گه‌یشتۆته 1175 په‌نابه‌ر .کردی