هه‌ولێر-سیروان چیمه‌نی: د.زریان عوسمان وه‌زیری ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له لێدوانێکدا بۆ که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن رایگه‌یاند: به‌پێی دواین ئامار له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێر 14 که‌س شه‌هیدبوون که له ناویاندا 2 دوو کارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێر که به‌ڕێوه‌بوون بۆ ده‌وام به‌هۆی ئه‌و کرده‌وه‌یه‌وه شه‌هیدبوون و ژماریه‌ک ژن و منداڵیشی تێداییه، وتیشی هه‌ر به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه 70 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون و 3 له برینداره‌کان نه‌شته‌رگه‌ریی راسته‌و‌خۆیان بۆ کراوه.
وه‌زیری ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، رونیشیکرده‌وه ئێستا له نه‌خۆشخانه‌کان چارسه‌ری برنداره‌کان ده‌کرێت. کردی
http://www.kurdsat.tv/Zyatir.aspx?Rizbendi=hk888 |