له لایه‌ن یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه رۆژی شه‌ممه، 12ی جۆزه‌ردانی 1368، کۆڕێک له‌مه‌ڕ مافه‌کانی مرۆڤ بۆ به‌ڕێزان خاتوو وێرائارک له پارتی سه‌نته‌ری سوئێد، حیسام حه‌یده‌ری، به‌رپرسی یه‌کیه‌تیی کوردان له سوئێد، مه‌هتاب حوسه‌ینی، دامه‌زرێنه‌ری رێکخراوی "مونالایت"و دیاکۆ شێخ ئاغایی، ئه‌ندامی حیزبی سوسیال دێموکراتی سوئێد له یه‌کێک له بنکه‌کانی ده‌فته‌ری سیاسیی PDKIدا پێک هات.
له سه‌ره‌تای کۆڕه‌که‌دا به‌ڕێز محه‌ممه‌د نه‌زیف قادری، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی PDKI له وته‌یه‌کی کورت‌دا به‌خێرهاتنی ناوبراوانی کرد. دواتر ساڵح شه‌ره‌فی له لایه‌ن شاندی میوانه‌وه که له وڵاتی سوئێده‌وه بۆ کوردستان هاتبوون، خۆشحاڵیی له هاتنیان بۆ نێو تێکۆشه‌رانی دێموکرات ده‌ربڕی.
پاشان خاتوو وێرائارک له پارتی سه‌نته‌ری سوئێد له‌مه‌ڕ"مافی که‌مینه‌و به‌شداری له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات به شێوه‌ی دێموکراتیک" دوا. ناوبراو وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی له سه‌فه‌ر بۆ کوردستان‌و دیتنی ژنانی خه‌باتکاری رێگای ئازادی‌و دێموکراسی، تێکۆشان‌و چالاکییه‌کانی ژنانی سوئێدی خسته به‌رباس‌و له‌م پێوه‌ندییه‌دا وتی: خه‌باتی ژنان له سوئێد، خه‌باتێکی به‌رچاوه‌و پاش چه‌ندین ساڵ تێکۆشان، هه‌وڵ‌و خه‌باتی ژنانی سوئێد هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
خاتوو ئارک له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانی‌دا ئاماژه‌ی به سیستمی دێموکراتیکی سوئێد کرد‌و وتی: ئێمه وڵاتێکی دێموکراتیکین، دێموکراسییه‌کی چالاک که سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا له پیاده‌کردنی‌دا به‌شدارن.
ناوبراو هه‌روه‌ها به‌شداریی چالاکانه‌ی کورده‌کانی سوئێدی بۆ داکۆکی له مافه‌کانیان‌و ناساندنی کێشه‌ی کورد به خه‌ڵک‌و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته به‌رزنرخاند‌و وتی: جێگای شانازییه که دۆستانی کوردی وه‌ک ئێوه‌مان هه‌یه‌و له وڵاتی سوئێد له سه‌نگه‌ری خه‌باتدا بۆ پته‌وکردنی بنه‌ماکانی دێموکراسی تێ‌ده‌کۆشن‌و هه‌روه‌ها بۆ ناساندنی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌یان به خه‌ڵکی رۆژئاوا خۆیان ماندوو ده‌که‌ن.
به‌ڕێز حیسام حه‌یده‌ری، به‌رپرسی یه‌کیه‌تیی کوردان له‌سوئێد‌و ئه‌ندامی PDKI، له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی کۆڕه‌که‌دا باسێکی له‌سه‌ر چالاکییه‌کانی یه‌کیه‌تیی کوردان له سوئێد پێشکه‌ش کرد. ناوبراو له وته‌کانی‌دا تیشکی خسته‌سه‌ر لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی خه‌باتی ئه‌م یه‌کیه‌تییه به تایبه‌ت له بواری مافه‌کانی مرۆڤدا.
پاشان به‌ڕێز مه‌هتاب حوسه‌ینی، چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ‌و دامه‌زرێنه‌ری رێکخراوی "مون لایت" له وته‌کانی‌دا باسی چۆنیه‌تی تێکۆشانی خۆی‌و دامه‌زرانی رێکخراوی ناوبراوی کرد‌و رایگه‌یاند ئامانجی رێکخراوه‌که‌ی خزمه‌تکردن به کورد له بواری مافه‌کانی مرۆڤ دایه. ناوبراو هه‌روه‌ها چالاکییه‌کانی رێکخراوی "مون لایت"ی شی کرده‌وه.
له به‌شی کۆتایی کۆڕه‌که‌ی‌دا به‌ڕێز ئاکۆ شێخ ئاغایی، ئه‌ندامی حیزبی سوسیالیستی دێموکراتی سوئێد باسێکی له ژێرناوی "کردنه‌وه‌ی گرێ پووچه‌ڵه‌کان له کێشه‌کاندا" پێشکه‌ش کرد. ناوبراو له وته‌کانی‌دا چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی به وردی شی کرده‌وه.
له کۆتایی هه‌رکام له باسه‌کاندا به‌شداربووان به هێنانه ئارای پرسیار‌و بۆچوونه‌کانیان، کۆڕه‌که‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر کرد.کردی
یه کیه تیی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئیران