هێرشی هێزه‌کانی رێژیم بۆ سه‌ر گوندی کۆنه‌لاهێرشی هێزه‌کانی رێژیم بۆ سه‌ر گوندی کۆنه‌لاجان و گوشارهێنان بۆ چۆڵکردنی گوندی ته‌مه‌رچیان له ناوچه‌ی پیرانشار
|
کوردستان میدیا: به‌پێی هه‌واڵی ناوه‌ندی خه‌به‌ریی PDKI، رۆژی 18/3/1386، ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له هێزه‌کانی رێژیم، پێکهاتوو له گاردی تایبه‌ت‌و گرووپی "زه‌ربه‌ت" له به‌رنامه‌یه‌کی پێشتر دارێژڕاودا به ده‌سیسه‌ی فه‌رمانداری پیرانشار، حاجیی هادی هێرشیان کرده سه‌ر گوندی کۆنه‌لاجان. له‌م هێرشه‌دا هێزه دژی‌گه‌لییه‌کانی رێژیم سه‌رجه‌م ماڵه‌کانی گونده‌که‌یان پشکنیوه‌و پاش سووکایه‌تی‌کردن به خه‌ڵک‌و ئازاردانیان، ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند ده‌زگا ماهواره، چه‌ند کارتۆن سیگار‌و چه‌ند ده‌به به‌نزین دا گرتوه. |