PNA- ئه‌لیبزابێتی دووه‌می شاژنی به‌ریتانیا، ئه‌مرِۆ شه‌ممه 16/6 نازناوی (سێر)ی به‌خشیه (سه‌لمان روشدی)ی نووسه‌ر، که ساڵانه ئه‌م نازناوه ده‌به‌خشێته چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی جیهانی. ئه‌لیزابێت به بۆنه‌ی چه‌ژنی له دایکبوونی خۆی بۆ ئه‌مساڵ ئه‌م نازناوه‌ی به‌خشییه (سه‌لمان روشدی)ی نووسه‌ری به‌ریتانی به ره‌گه‌ز هیندی که له ساڵی 1989 ئیمام خومینی فه‌توای کوشتی بۆ ده‌رکرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی کتێبێکی به‌ناوی (ئایات شه‌یتانییه) نووسی، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی نووسه‌ر بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ ده‌رنه‌که‌وێت و خۆی بزر بکات، که‌سایه‌تی دووه‌م که ئه‌م نازناوه‌ی پێبه‌خشرا (واین بوپام)ی یاریزانی کریکتی به‌ریتانی بوو. هه‌روه‌ها شاژنی دووه‌می به‌ریتانیا پله‌و پایه‌ی به‌رزی به‌خشیه چه‌ندین که‌سایه‌تی جیهانی که له بواره‌کانی هونه‌ر، وه‌رزش، دیبلۆماسی و راگه‌یاندن داهێنانیان کردووه. کردی
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=20163 |