خۆرهه‌ڵات نیوز: ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وته‌کانی سه‌رکۆماری ئێران له‌مه‌ڕ سڕینه‌وه‌ی ئیسراییل له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، خه‌ریکی گه‌یشتن به رێکه‌وتنێکن بۆ مه‌حکومکردنی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد.
زه‌ڵمای خه‌لیلزاد، باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان دوێنێ له لێدوانێکدا رایگه‌یاند که ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌م باره‌وه ره‌شنووسی به‌یاننامه‌یه‌کیان ئاماده کردووه، به‌ڵام سه‌رجه‌م وڵاتان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته رێکنه‌که‌وتوون و دانیشتنه‌کان له‌م باره‌وه درێژه‌ی هه‌یه.
خه‌لیلزاد به ئاماژه به‌وه‌ی که ئه‌م ره‌شنووسه له لایه‌ن فه‌رانسه‌وه ئاماده‌کراوه وتی:" ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هیواداران که له چه‌ند رۆژی داهاتوو رێکه‌وتنێکی ته‌واو پێک بێ."
جێی ئاماژه‌یه مانگی رابردوو باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان پێشنیاری ئه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه کرد که دژی وته‌کانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌رامبه‌ر به سڕینه‌وه‌ی ئیسراییل له سه‌ر گۆی زه‌وی به‌یاننامه‌یه‌ک ده‌ربکرێ.
زۆربه‌ی وڵاتانی گه‌وره له‌سه‌ر ده‌رکردنی ئه‌م به‌یاننامه‌یه رێکه‌توون به‌ڵام وڵاتانی قه‌ته‌ر و ئاندۆنزیا له‌م باره‌وه گۆمانیان هه‌یه.
به پێچه‌وانه‌ی بڕیارنامه‌کانی تری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، بۆ ئه‌م به‌یاننامه‌یه پێویسته سه‌رجه‌م وڵاتان ئاماده بن.
له‌و ره‌شنووسه‌دا که له لایه‌ن فه‌ره‌نساوه ئاماده‌کراوه هاتووه: "ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، به توندی وته‌کانی سه‌رکۆماری ئێران له‌مه‌ڕ سڕینه‌وه‌ی ئیسراییل له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ئیدانه ده‌که‌ن".
له‌م باره‌وه "محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف"، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران له رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، له نامه‌یه‌کدا بۆ "یۆرهان وربکه"، سه‌رۆکی کاتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و "بان کی مۆن"، سکرتێری گشتی رێکخراوی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که به‌رپرسانی ئیسراییلی دژی ئێران هه‌ڕه‌شه‌یان کردووه. له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته دا ناوبراو باسی له وته‌کانی "شائۆل مۆفاز"، جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسراییل کردووه و وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له‌مه‌ر هێرشی سه‌ربازی به‌رامبه‌ر به ئێران له‌قه‌ڵه‌می داوه.
هه‌روه‌ها باڵیۆزی ئیسراییل له رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داوای کرد که دژی وته‌کانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌رامبه‌ر به وڵاته‌که‌ی هه‌ڵوێست بگرن.کردی