خه‌ڵاتی کوشتنی سه‌لمان روشدی بۆ 150 هه‌زار دۆلار زیادکرا پاش ئه‌وه‌ی ئه‌لیزابێسی دووه‌م شاژنی به‌ریتانیا خه‌ڵاتی سوار چاکی به‌خشییه (سه‌لمان روشدی) نوسه‌رو ئه‌دیبی هندی له به‌رامبه‌ر کاری چه‌ند ساڵه‌ی بواری ئه‌ده‌بی، ناوه‌ندی رێزلێنانی شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی جیهانی ئیسلام له ئێران له کاردانه‌وه‌یه‌کدا فه‌توای کوشتنی سه‌لمان روشدی نوێ کرده‌وه‌و خه‌ڵاتی 150 هه‌زار دۆلاری بۆ کوشتنی روشدی دانا.به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی فارس نیوز، (فروز رجایی فه‌ر) سکرتێری ناوه‌ندی ئه‌و رێکخراوه له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاندووه: ناوه‌نده‌که‌یان که پێشتر به‌پێی فه‌توای ئیمام خومه‌ینی رابه‌ری پێشووی ئێران 100 هه‌زار دۆلاری بۆ کوشتنی سه‌لمان روشدی نووسه‌ری کتێبی ئایه‌ته شه‌یتانییه‌کان دیاری کردبوو، له کاردانه‌وه‌یه‌کدا پێدانی خه‌ڵاتی سوارچاکی ئه‌ده‌بی به سه‌لمان روشدی له لایه‌ن شاژنی به‌ریتانیاوه به‌پشتگیری کردن له نه‌یارانی ئیسلام وه‌سف ده‌کات و خه‌ڵاتی کوشتنی ئه‌و نووسه‌ره له 100 هه‌زار دۆلاره‌وه زیاد ده‌کات بۆ 150 هه‌زار دۆلار.کردی http://pukmedia.com/kurdish/index.php?option=com_content&task=view&id=473&Itemid=6 |