اخبار به زبان کردی و فارسیsipanixelat

به سیپانی خلات خوش آمدین

اخبار به زبان کردی و فارسیsipanixelat

به سیپانی خلات خوش آمدین

عەلی کیمیاوی بۆ دۆزەخ کێشەى ئەنفال کراوەیە و داواى وەفیق سامەڕائ

 

ئاسۆ- سۆران عەلی و عەتا کەریم:
هەرچەندە دادگای باڵای تاوانەکان لەعیراق حوکمی خۆی لەبارەی عەلی کیمیاوی و (5) تاوانباری دیکە لەکێشەی ئەنفالدا ڕاگەیاند، بەڵام کێشەکە بەکراوەیی ماوەتەوە و کۆتایی نەهاتووە.
دادگای باڵای تاوانەکان لەدانیشتنی شەست و یەکەمینیدا دوێنێ حوکمی ئیعدامکردنی عەلی حەسەن مەجید ئامۆزای سەرۆکی ڕژێمی پێشووی عیراق (عەلی کیمیاوی) و سوڵتان هاشم ئەحمەد وەزیری بەرگری ڕژێم و حسێن تکریتی یاریدەدەری سەرۆکی ئەرکانی ڕژێم دەرکرد، لەبەرامبەر تێوەگلانیان لەتاوانی دژ بەمرۆڤایەتی لەکاتی شاڵاوەکانی ئەنفال، هەروەک دادگا بڕیاری دا بە بەندکردنی هەتا هەتایی هەریەک لە سابر عەبدولعەزیز ئەلدوری بەڕێوەبەری دەزگای ئیستخباراتی سەربازی لەکاتی شاڵاوی ئەنفال و فەرحان جبوری بەرپرسی ئیستیخباراتی مەنزومەی شەرقی و ئازادکردنی تاهر تۆفیق ئەلعانی پارێزگاری ئەوکاتەی نەینەوا ئەگەر تۆمەتی کێشەی تری لەسەر نەبێت.
دادوەر محەمەد ئەلعرێبی سەرۆکی دادگا ئەوەشی ڕاگەیاند؛" دادگایی ئەنفال بەم نزیکانە درێژەی دەبێت و (423) تۆمەتباری دیکەش ماون لە کێشەکەدا کە بە وەفیق سامەڕائی یاریدەدەری سەرۆکی پێشووی ئیستیخباراتی سەربازی ڕژێم دەستپێدەکات.
د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح جێگری سەرۆک وەزیرانی عیراق کە ئامادەی دانیشتنی داداگا بوو، پیرۆزبایی لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەگشتی و کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال و کیمیابارن کرد و لە لێدوانێکدا ڕۆژی دەرچوونی حوکمەکەی بە مێژوویی وەسفکرد.
جەعفەر موسەوی سەرۆکی دەستەی داواکاری گشتی دادگاکەش لەلێدوانێکیدا بۆ ئاسۆ دووپاتیکردەوە کەکێشەی ئەنفال کۆتایی نەهاتووە و هێشتا کراوەیە و داواکراوی دیکە لەکێشەکەدا ماون و دەبێت ئەوانیش دادگایی بکرێن. پێشتر ئاسۆ لێکۆڵینەوەیەکی زانستی لێکۆڵیار نەجمەدین فەقێ عەبدوڵڵا-ى لەژمارەی ڕۆژی 12/2/2007و ڕۆژانى دووایى بەچەند بەشێک بڵاوکردەوە و کە لیستی ساغکراوەی ناوی ئەو کەسانەی تێدابوو کەدەستیان لەپرۆسەی ئەنفال و جینۆسایدی کورددا هەبووە و ژمارەیان دەگاتە نزیکەی 750 کەس.
دوابەدوای ڕاگەیاندنی حوکمەکەش، لەدەرەوەی هۆڵی دادگا لەبەغداوە، چنار سەعد عەبدوڵڵا وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان کە لەگەڵ وەفدێکی حکومەتی هەرێم ئامادەی دانیشتنەکە بوو، بە ئاسۆی ڕاگەیاند: " بڕیاری دادگا عادیلانەبوو، کە بەسەر تاوانبارانیدا سەپاند".
وتیشی: بەم دادگاییکردنە دۆسییەی ئەنفال کۆتایی نایەت، بەڵکو تاکو دادگاییکردنی دوا تاوانبار درێژەی دەبێت، وتیشی: تاوانباری دیکەش ماون دادگایی بکرێن. ئاشکراشیکرد کە کەسوکاری ئەنفال و کیمیاباران و هەموو ئەوانەی قوربانیی دەستی ئەو ڕژێمەن، دەتوانن لەدادگاکاندا سکاڵای خۆیان تۆمار بکەن.
سەبارەت بەجێبەجێکردنی بڕیاری لەسێدارەدانی عەلی کیمیاوی تاونباریش لەهەڵەبجەی شەهید، وەزیری کاروباری شەهیدان ڕایگەیاند: بۆ ئەو مەبەستە داوایەکمان پێشکەش بەدادگاکە کردووە و بڕیاری جێبەجێکردنی سزای ئەو تاوانبارەش لەدەست دادگاکەدایە، بۆیە ئێمەش چاوەڕوانی وەڵامی دادگاین.
چنار سەعد ئاشکرایکرد کە لەکاتی خوێندنەوەی حوکمەکەدا:" (کیمیاوی) زۆر ترسنۆکانە و بەوپەڕی شەپۆکاوی لەبەردەم دادوەردا وەستابوو، تەنانەت نوتقیشی بەسترابوو نەیدەتوانی قسە بکات. وتیشی: " نەیدەتوانی بەپێوە بووەستێت و بەگۆچانەکەی دەستی، خۆی ڕاگرتبوو و هەموو گیانیشی دەلەرزی". کردی
http://www.asoxandan.com/Direje_K.asp?Babet=Hewal&Jimare=2805
نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد