اخبار به زبان کردی و فارسیsipanixelat

به سیپانی خلات خوش آمدین

اخبار به زبان کردی و فارسیsipanixelat

به سیپانی خلات خوش آمدین

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا گوشارە ئابوورییەکانی سەر ئێرانی توند

imageخۆرهەڵات نیوز: ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیاری سزادانی ئەو کۆمپانیانەی کە لە بەشی وزەی ئێراندا سەرمایەگوزاری دەکەن بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرد.

ئەو بڕیارە کە دوێنێ خرایە دەنگدانەوە بە 408 دەنگ  لە بەرانبەر 6 دەنگ لە لایەن ئەندامانی ئەنجۆمەنی نوێنەران پەسەند کرا، ئەو هەوڵانەی کاربەدەستانی ئێران بۆ راکێشانی سەرمایەدارانی بیانی بە مەبەستی سەرمایەگوزاری لە بەشی نەوت و گازی ئەو وڵاتە رووبەڕووی کێشەی گەورە دەکاتەوە.

بە پێی ئەو بڕیارە داوا لە حکومەتی ئەمریکا کراوە کە ناوی سەرجەم ئەو کۆمپانیانەی کە زیاتر لە 20 ملیۆن دولار لە بەشی نەوت و گازی ئێراندا سەرمایەگوزارییان کردووە ئامادە بکات  و موڵەت بە بەرپرسانی ناوچەیی، ویلایەتی و حکومەتیی ئەمریکا دەدات کە گریبەستی زیاتر لە 20 ملیۆن دولار هەڵبوەشێنەوە.

 ئەگەر ئەو بڕیارە شێوازی یاسایی بە خۆیەوە بگرێ تەنیا سەر کۆماری ئەو وڵاتە دەتوانێ ئەو بڕیارە هەڵوەشێنێتەوە بە مەرجێک کە سەر کۆمار ئەو تەئید بکا کە کۆماری ئیسلامی هیچ پەیوەندییەکی بە تیرۆریزمە نییە و یان ئەوەی سەرجەم بەرنامە ناوکییەکانی راگرتووە.کردی

http://www.xorhelatnews.com/news/senate-usa.html

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد