ڕێنێسانس نیوز؛ تایبه‌ت: چه‌کداره‌کانی ئه‌نسار، که له هێرشێکیاندا له هه‌رێمی پێنجوێن هه‌شت پێشمه‌رگه‌ی پارێزه‌ری سنووریان کوشتبوو، له دیوی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان و له ناوچه‌ی مه‌ریوان مه‌شقی سه‌ربازی ده‌که‌ن.
سه‌رچاوه‌کانی ڕێنێسانس له مه‌ریوانه‌وه باس له هه‌رێمێکی قه‌ده‌غه‌کراو، له نزیک گوندی "ئاسنه‌وڵه"ی سه‌ربه مه‌ریوان ده‌که‌ن که چه‌کداره‌کانی ئه‌نساری تێدا نیشه‌جێ کراوه. چه‌ند هاووڵاتیه‌کی هه‌رێمه‌که‌ش که ڕێنێسانس په‌یوه‌ندی پێوه کردوون، وێڕای پشتڕاست کردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که ئاماژه به هه‌رێمێک له نزیک چیای سوورێن ده‌که‌ن که تێیدا جموجۆڵی گومان‌لێکراو بینراوه. چیای سوورێن له نزیک گوندی "ئاسه‌وڵه" هه‌ڵکه‌وتووه.
ئه‌و شوێنه ماوه‌یه‌که وه‌ک هه‌رێمی قه‌ده‌غه‌کراو ڕاگه‌یه‌نراوه و له ژێر چاودێری توندی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندایه و به‌گوێره‌ی زانیارییه به‌ده‌ستخراوه‌کان هاتوچۆکردن بۆ ئه‌و شوێنه سزای توندی لێده‌که‌وێته‌وه. سه‌رچاوه‌کانی ئێمه به‌ڵام ڕاده‌گه‌یه‌نن که کۆمه‌ڵێک فه‌قێ و سوخته‌ی کورد که له حوجره‌کانی ئه‌و هه‌رێمه‌دا ده‌رسی دینی ده‌خوێنن، به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام هاتوچۆی هه‌رێمه‌که ده‌که‌ن و هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تیش کارئاسانی‌یان بۆ ده‌که‌ن.
له هه‌واڵه‌کانی مانگی جولای ڕێنێساسدا و به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌گه‌لی باوه‌ڕپێکراو، باس له داخرانی ده‌روازه‌ی باشماخی نێوان باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، جموجۆڵی هێزه‌کانی سوپای پاسداران و قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆی هاووڵاتیان بۆ ئه‌و شوێنه بازرگانییه کرابوو. چه‌کداره‌کانی ئه‌نسار دوو ڕۆژ دوای ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕێنێسانس، له هه‌مان شوێنه‌وه هێرشیان کردبۆ سه‌ر گرووپێک پێشمه‌رگه‌ی پارێزه‌ری سنوور و هه‌شت که‌سیان لێ کوشتبوون.
یه‌کدابه‌دووی هێرشه‌که‌ی ئه‌نسار بۆ سه‌ر پاسه‌وانه‌کان سنوور، بنکه‌ی ئیته‌رنێتیی "سبه‌ی" له سه‌ر زاری سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌کانی پێشمه‌رگه‌وه ڕایگه‌یاندبوو که کوژراو و برینداره‌کانی ئه‌نسار له زاڵگه‌کانی سنووره‌وه له ناوچه‌ی مه‌ریوان بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی ناوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران گوازراونه‌وه.کردی
http://www.renesans.nu/articles.php?id=3409
سلام دوست خوبم
وبلاگ جالبی داری
میخوای با یک وبلاگ جدید آشنات کنم ؟
قول می‌دم وقتی یک‌بار به‌ش سر زدی همیشه منتظر باشی ببینی کی آپدیت میکنه
بخدا نمیخوام تعریف الکی کنم
میتونی یکبارم که شده امتحان کنی