PNA - سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگه‌دار له لێکۆڵینه‌وه له زنجیره ته‌قینه‌وه تیرۆیسته‌که‌ی "گرعوزێر" و "سیپا شێخ خدرێ"ی سه‌ر به قه‌زای شه‌نگاڵ که نه‌یویست ناوی ئاشکرابێت، ئه‌مڕۆ تایبه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامێنر رایگه‌یاند، له‌به‌رایی لێکۆڵینه‌وه‌کاندا ده‌رکه‌وتووه که سوریا ده‌ستی له ته‌قینه‌وه‌که‌دا هه‌یه، سه‌رچاوه‌که زیاتر روونیکرده‌وه: - "ئامانجی سوریا له‌م ته‌قینه‌وه‌یه ده‌رکردنی کورده له‌وناوچه و دروست کردنی پشێوی و ئاژاوه‌یه له عێراقدا، هه‌روه‌ها دروست کردنی به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م جێبه‌جێکردنی ماده ده‌ستوورییه‌کان به‌تایبه‌تی جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی 140 ". سه‌رچاوه‌که گوتیشی: "تائێستا سوریا یارمه‌تی تیرۆر و تیرۆریستان ده‌دات و سنووره‌کانی هاتنه‌وه‌ی عێراقی بۆ واڵاکردوون و چه‌ک و پێداویستی و هاوکارییان پێشکه‌ش ده‌کات". جێگه‌ی ئاماژه‌یه، به‌پێی دواین ئامار قوربانییانی زنجیره ته‌قینه‌وه تیرۆریستیه‌که‌ی رۆژی (سێشه‌ممه) "گر عوزێر" و "سیپا شێخ خدرێ"ی سه‌ر به قه‌زای شه‌نگال بۆ 810 قوربانی به‌رزبۆته‌وه. هه‌روه‌ها سوپای ئه‌مه‌ریکا له عێراق هه‌ردوو وڵاتی سوریا و ئێرانی به‌رده‌وام به پاڵپشتی کردن له تیرۆر و ده‌ست خستنه ناو کاروباره ناخۆییه‌کانی عێراق تۆمه‌تبارکردووه کردی
http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=26891 |
ئه‌م کاته‌ت باش کاک مه‌ناف
کاره‌که‌ت به‌نرخه و هیوادارم که به‌رده‌وام بی.
بژی کورد و کوردستان