خۆرهەڵات نیوز: سێ گەنج کە خزمی یەکدین، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بە تۆمەتی داوێن پیسی لە شاری "ساوە" بە بەرچاوی خەڵکەوە لە دار دران.
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی "کۆماری ئیسلامی"، دادستانی گشتیی و شۆڕشی شاری ساوە، رایانگەیاندووە کە ئەم سێ گەنجە ناوەکانیان بریتیە لە: مەحمود موقیمی، محەممەد شارعی و داوود شارعی و ماوەیەک لەوە پێش دەستدرێژیان کردۆتە سەر ژنێک.
بە پێی ئەم هەواڵە بڕیاری لە داردانیان پێش ئەوەی لە لایەن دیوانی باڵای قەزایی ئێرانەوە پەسەند بکرێ، جێبەجێکراوە.
پارێزەری ئەم سێ گەنجە لەم بارەوە رایگەیاندووە کە لە لێپرسینەوەی سەرەتاییدا تۆمەتباران تاوانەکانی خۆیان رەت کردۆتەوە، بەڵام لە دایەرەی ئاگاییدادانیان بە تاوانەکانی خۆیاندا ناوە و پاشان لە دادسەرای کاروباری جەنایی تاراندا دانپێدانانەکانی خۆیان رەت کردۆتەوەو وتوویانە کە لە ئاگایی دا لەژێر ئەشکەنجەدا ناچار بوون دان بەو تۆمەتەدا بنێن کردی
.http://www.xorhelatnews.com/news/edam-sawe.html