تورکیا و ئێران ئۆپراسیۆنێکی هاوبه‌ش له‌سه‌ر سنووری قه‌ندیل ئه‌نجام ده‌ده‌نPUKmedia کاکه جوان گه‌ڵاڵه‌یی- حاجی ئۆمه‌ران 17:12:52 2007-08-21
سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت پێی راگه‌یاندین دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌کانی ئێران بۆ ناوچه سنووریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به تایبه‌ت بناری قه‌ندیل و حاجی ئۆمه‌ران که واده‌ی هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی نزیک بۆته‌وه بۆ لێدانی گورزی سه‌ربازی له هێزه‌کانی په‌ژاک و گه‌ریلاکانی په‌که‌که و ماوه‌ی چه‌ند شه‌وێکه هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ندین تانک و زرێپۆش و تۆپی دوورهاوێژ و یه‌که‌ی سه‌ربازی له "بناری بادیناوی ، کۆنه‌ڵاجان، گه‌ڵی حاجی برایم، پیرانشه‌هر، شنۆ، سه‌ڵماس" کۆکردۆته‌وه
شه‌وانه‌ش کاره‌با له‌و شوێنانه ده‌کوژێنرێته‌وه که چه‌ک و جبه‌خانه‌و سه‌ربازی پێدا تێده‌په‌ڕێت خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ش سه‌ربازێکی زۆری تورکیان بینیووه شه‌و گواستراونه‌ته‌وه بۆ بادیناوی ،ئه‌مه‌ش وایکردووه که ترس و نیگه‌رانی بخاته دڵ و ده‌روونی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که له ناوچه سنووریه‌کاندا نیشته‌جێن.
سه‌رچاوه‌که وتیشی: تاکو ئێستا له ناو خه‌ڵکه‌که‌دا، ته‌نها سنووری قه‌ندیل روونه بۆ ئه‌و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه، به‌ڵام ره‌نگه ته‌واوی سنووره‌که بگرێته‌وه وه‌ک "قه‌ندیل، حاجی ئۆمه‌ران، پشت گه‌لی حاجی برایم، بادیناوی، به‌ردووناز ، مێرگه‌درێژان، سه‌ری پایه، مێرگه سێر، که‌شکان، خنێره ، لۆلان، مێرگه میر، بیرمه، چیای سۆر، گه‌رووی ساوره، کانی خاسکی، په‌رکۆرا، به‌رده‌سپیان، نازداری داخ، دۆڵه‌گامێش، ئه‌لموشی سه‌ر و خواروو، سپینداران" ئه‌و ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه تاکو سێگۆشه ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام ره‌نگه قه‌ندیل بۆ هه‌دوو ده‌وڵه‌تی تورکیا و ئێران گرنگ تر بێت، ئه‌مه‌ش وایکردووه ته‌واوی که‌لوپه‌لی سه‌ربازی و سوپایان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌و شوێنه و دوای کۆتایی هاتنی ئه‌و ئۆپراسیۆنه به ته‌ئکید چه‌ندین مین له‌و ناوچه‌دا جێده‌هێڵن بۆئه‌وه‌ی رێ له سنووره‌کانی خۆیان بگرن، ئه‌مه‌ش به زه‌ره‌ری خه‌ڵکی سڤیل کۆتایی دێت و به‌شێکی خه‌ڵکی ئه‌و سنوورانه‌ی که ئه‌و نامانه‌یان خوێندۆته‌وه یان هه‌واڵیان زانیوه ماڵ و حاڵی خۆیان له سنووره‌که جێ ده‌هێڵن به‌ره‌و ناوچه ئارامه‌کانه ده‌ڕۆن کردی |