اخبار به زبان کردی و فارسیsipanixelat

به سیپانی خلات خوش آمدین

اخبار به زبان کردی و فارسیsipanixelat

به سیپانی خلات خوش آمدین

ئێران هێرشێکى فراوان دەکاتە سەر ناوچەکانى قەندیل

 

 

 

ئاسۆ- سەباح چۆمانى، نیشتمان کەرکوکى:
لە بەیاننامەیەکدا هێزەکانى ئێران تەواوى دانیشوانى گوند ء ناوچە سنوورییەکانى ئاگادار کردۆتەوە ناوچەکە چۆڵبکەن و دووربکەونەوە لەناوچە سنوورییەکان، گوایە هێرشى ئاسمانى و زەمینى دەکاتە سەر ئەو ناوچانە بە مەبەستى پاکردنەوەیان لە چەکدارانى پەکەکە ء پژاک سەرچاوەیەک بە ئاسۆى ڕاگەیاند؛ "کەوا ئێران بە شێوەى نووسراو بڵاوى کردۆتەوە بەسەر دانیشتوانى نزیک سنوورەکەدا ء داوى لێبووردنى کردووە لە خەڵکى ئەم ناوچانە، چونکە مانۆڕێکى سەربازى گەورەى چەکى قورس دەکاتەسەر ناوچەکانى کۆخەڕەشە ء بەردءناز ء قەندیل ء کۆدۆ". وتیشى: "ئێران خەڵکى ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام هێزەکانى تورکیا هێرشى سەربازى دەکەنە سەر ناوچەکان واتە سنوورییەکان بە یارمەتى ئێران هێرش دەکاتەسەر ناوچە سنوورییەکانى ئێران بۆ پشتڕاستکردنەوەى ئەو هەواڵەى وتى ئەو فڕۆکە سەربازییەى 17/8 خرایە خوارەوە فڕۆکەیەکى سەربازى تورکیا بوو کە چەند سەرکردەیەکى سەربازى تورکی تێدا کوژرا". وتیشى: "شەوى 20/21-8 بۆ چەندجار قەسفى تۆپباران کرایەسەر گوندە نزیکەکانى سەرسنوور هەرهەمان شەو دانیشتوانى ئەم ناوچانە ماڵومڵکى خۆیان بەجآ هێشتووە و هاتوونەتە ناوچەکانى حاجى ئۆمەران ء چەند شوێنێکى تر". لەلایەکى ترەوە سوپاى پاسدارانى ئێران نزیکەى (5)هەزار پاسدار دەهێنێتە سەرسنوور و کاتژمێر سفریشى بۆ ئەو هێرشە داناوە. سەرچاوەیەک لە سوپاى پاسدارانەوە ڕایگەیاند؛ "بۆ بنەبڕکردنى چالاکی چەکدارەکانى پژاک لەسەر سنوور کە ماوەیەکە کردەى چەکدارانە لەناو دانیشتوانى ناوچە سەرسنوورییەکانى ئێران- عیراق ئەنجام دەدەن، کاتژمێر سفرمان بۆ ئەو هێرشە زەمینى ء ئاسمانییە داناوە کە بڕیارە بکرێتەسەر ئەو ناوچانەى گومانى بوونى پژاکیان لێدەکرێت، ناوچەى سەرەکى هێرشەکانیش زنجیرەچیاى هەورامان ء قەندیل دەبێت". هەروەها ئەو سەرچاوەیە وتى: "بە بەشداربوونى پتر لە (5)هەزار سەرباز هێرشەکە بەهەردوو شێوازى زەمینى ء ئاسمانى ئەنجام دەدرێت". پێویستە بوترآ لە ماوەى هەفتەى ڕابردوودا (45) پاسدارى ئێرانى بەهۆى چالاکییەکانى پژاکەوە کوژراون. کوردی
http://www.asoxandan.com/Direje_K.asp?Babet=Hewal&Jimare=4048
نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد