اخبار به زبان کردی و فارسیsipanixelat

به سیپانی خلات خوش آمدین

اخبار به زبان کردی و فارسیsipanixelat

به سیپانی خلات خوش آمدین

هەواڵێکی دڵتەزێن

دیسان دێوەزمەی شەڕی ناوخۆ ، شەوى 24-8-2007لەنێو پێشمەرگەکانى کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى ئێران پێکدادان رویدا.
25 Aug 2007

سامان ئاسفى

ماوەیى مانگێکە گرژیەکانى نێو هەردووباڵى کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى ئێران دەستى پێکردوە و لەگەڵ ئەوەى کە یەکێتى نیشتمانى کوردستان لیژنەى تایبەتى دروستکردوە بۆ نەهێشتنى ئەم گرژیە، بەڵام رۆژ بەرۆژ گرژیەکان روو لەزیاد بوونن ، تا شەوى 24-8-2007 پێکدادان لەنێوانیاندا رووید ا ، سەرچاوەیەکى ئاگادار لەناو ئۆردوگاى زرگوێزە پێى راگەیاندین کە ئەو مەفرەزەیەى لەلایەن ئاسایشى پارێزگاى سلێمانیەوە بۆ راگرتنى هێمنى ئۆردوگاکە نێرردرابوو ، نەیتوانی دەست بەسەر دۆخەکەدا بگرێت، هەر هەمان سەرچاوە ئاماژەى بەوەدا کە سەلاحى مەهتەدى براى عبدللەى موهتەدى سەرچاوەى کێشەکانە و تەنها لەخەمى پاراستنى دەسەڵاتدایە بۆ عبدللەى براى ، بۆئەمەش پشتى بەجەلال تاڵەبانى هاورێى بەستوە، تەنانەت لەپروپاگەندەکانى نێوئۆردوگادا بەدەیان شێوەى ترس وتۆقاندن ولەخشتە بردن جەلال تاڵەبانى و دەسەڵاتەکەى بەکاردەهێنن، لەگەڵ ئەمەشدا لەروویى یەکلابونەوەى کێشەکە رۆژ بەرۆژ باڵى ریفۆرم روولەزیاد بوونە ، بەشێوەیەکیش باڵى عبدللەى موهتەدى هەست بەترس دەکەن، کە کەوتونەتە هێنانى کەسانێک کە دۆست وناسیاوى خۆیانن و لە مەرزدا خەریکى کارکردنن .کردی
saman.asefi@gmail.com
http://kurdistanpost.com/index.php?id=1118
نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد