اخبار به زبان کردی و فارسیsipanixelat

به سیپانی خلات خوش آمدین

اخبار به زبان کردی و فارسیsipanixelat

به سیپانی خلات خوش آمدین

ئێران: بە بڕیاری رێبەری ئەو وڵاتە فەرماندەی سوپای پاسداران لە کا

 

   هه‌واڵه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان
image

خۆرهەڵات نیوز: لە کاتێکدا کۆشکی سپی هەوڵەکانی خۆی بۆ ناوزەدکردنی سوپای پاسدارانی ئێران خستۆتە گەڕ،"عەلی خامەنەیی" رێبەری ئەو وڵاتە لە برَیارێکدا "یەحیا رەحیم سەفەوی" فەرماندەی سوپای پاسدارانی لە کار لادا و" مەحەمد عەلی جەعفەری" بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان کرد.

 

بە گوێرەی ئاژانسی دەنگۆباسی "ئێرنا"ی ئێرانی، رێبەری باڵای ئێران لە بڕیارەکەی دا سەفەوەی بۆ پۆستی راوێژکاری تایبەتی خۆی دیاری کردووە.

 

یەحیا رەحیم سەفەوەی کە ماوەی 28 ساڵە وەک یەکێک لە ئەندامانی باڵای سوپای ناوبراو کاری کردووە، ئێستا بڕیاری دەستگیرکردنی لە لایەن پۆلیسی نێودەوڵەتی( ئینتەر پۆڵ) بە پێی داوکاریی دادگای باڵای ئەرژەنتین بۆ دەرچووە، لەبەر ئەوەی لە گەڵ ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەی دەستیان لە تەقاندنەوەی ناوەندی جولەکەکان لە "بوینس ئایرس "پایەتەختی ئەرژەنتین هەبووە.

 

هەروەها ناوبراو یەکێک لەو کەسانەیە کە لە بڕیاری 1747 ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە لە دژی پرۆگرامی ناوکیی ئێران بە تێکڕای دەنگ لە لایەن ئەندامانی ئەنجومەنەوە بە سەر ئەو وڵاتەدا سەپێندراوە، بە هیچ شێوەیەک ناتوانێ سەردانی دەرەوەی وڵاتەکەی بکات.

 

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سوپای پاسدارانی ئێران بە ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی لە عێراق و هەروەها دابینکردنی چەک و تەقەمەنی بۆ میلیشیاکانی ناو عێراق و حزبوڵڵای لوبنان و رێکخراوی تیرۆریستی تالیبان لە عێراق تاوانبار کردووە.

http://www.xorhelatnews.com/news/supa-sefevi.html

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد