لێپرسراوانی باڵای بریتاینا ئه‌مڕۆ هه‌ینی 7/9، به ئاژانس‌و که‌ناڵه‌کانیان راگه‌یاند، که هێزی شاهانه‌ی ئاسمانی بریتانیا چه‌ند فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی ره‌وانه کردوه بۆ به‌رگرتن له سوڕانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌شت فڕۆکه روسییه سه‌ربازییه‌ی که به‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌سوڕێنه که له‌لایه‌ن هێزه ئاشتی پارێزه‌کانی ناتۆوه چاودێری ده‌کرێن.
هاوکات وه‌زاره‌تی به‌رگری بریتانیا له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌وه‌ی راگه‌یاند که چوار فڕۆکه‌ی جۆری RAF F3 له ئاماده‌باشیدان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک له‌لایه‌ن روسیاوه.
شایانی باسه فڕۆکه روسیه‌کان که به هاوێژه‌ری موشه‌کی دوورهاوێژ ناسراون پێشتر له‌لایه‌ن چه‌ند فڕۆکه‌یه‌کی نه‌رویجییه‌وه چاودێریکراون‌و بۆ ماوه‌یه‌ک له‌کاتی سوڕانه‌وه‌یاندا شوێنیان که‌وتوون.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه روسیا پێشتر ئه‌ندامێتی خۆی له په‌یماننامه‌ی به‌رگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌کی ته‌قلیدی هه‌ڵپه‌سارد‌و ده‌ستیکرد به وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی چه‌که‌کانی جه‌نگی سارد.کردی |