ڕێنێسانس نیوز: فه‌رمانداری قه‌سری شیرین هه‌واڵی سه‌باره‌ت به چه‌ککردن و گیرانی پێنج سه‌ربازی ئێرانی له‌لایه‌ن پژاکه‌وه ڕت ده‌کاته‌وه و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێ که هه‌رێمه‌که له ئه‌من و ئاسایشێکی ته‌واو دایه.
هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ پێشتر ڕایانگه‌یاندبوو که هێزه‌کانی پژاک له هه‌رێمی قه‌سری شیرین هێرشیان کردۆته سه‌ر بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی له "ئاغ دا‌غ" و پێنج سه‌ربازی ئێرانی‌یان چه‌ککردووه و له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانن.
فه‌رمانداری قه‌سری شیرین به‌ڵام له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسه ده‌وڵه‌تییه‌کان وتی: "هه‌واڵێکی له‌و چه‌شنه ڕاست نییه و هێزه سه‌ربازییه‌کانی ده‌وڵه‌ت ئاماده‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه هێڕشێکن. " ناوبراو وتیشی: " باوه‌ڕم وایه ئه‌م هه‌واڵانه به‌ئامانجی شه‌ڕی ده‌رونی بڵاو ده‌کرێنه‌وه.کردی