خۆرهه‌ڵات نیوز: سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ئێران و گه‌وره دانوستانکاری ناوکیی ئه‌و وڵاته، " عه‌لی لاریجانی" دووپاتی کردووه تاران به هیچ شێوه‌یه‌ک پێتاندنی یۆرانیۆم راناگرێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نێوده‌وڵه‌تیش سێیه‌مین بڕیاری سزادانی بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته ده‌ربکات.
لاریجانی له لێدوانێکدا بۆ ته‌له‌فزیونی ده‌وڵه‌تی ئێران رایگه‌یاند:" راگرتنی پێتاندنی یئۆرانیۆم له لایه‌ن ئێمه‌وه، بابه‌تێکی زۆر کۆنه‌وه و به ته‌واوه‌تی ره‌تکراوه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وزه‌ی ناو‌کی به ماڤی سه‌ره‌کی و شه‌رعی خۆمان ده‌زانین".
له درێژه لێدوانه‌که‌یدا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ئێران جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه‌ش کرده‌وه:" کاربه‌ده‌ستانی باڵای وڵاته‌که‌ی بڕیاریان داوه که به هیچ شێوه‌یه‌ک پرۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم رانه‌گرن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵه سزایه‌کی دیکه له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ببینه‌وه".
وڵاتانی گرۆپی 5+1 له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌کانی خۆیاندا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ناوکیی ئێران داوایان له کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته کردووه که پێویسته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له یه‌که‌مێن هه‌نگاودا پیتاندنی یۆرانیۆم رابگرن.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به هۆی جێبه‌جێ نه‌رکردنی داخوازییه‌کانی کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به پیتاندنی یۆرانیۆم له لایه‌ن ئێرانه‌وه دوو بڕیاری 1737 و 1747 ی به سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاندوه که کۆمه‌ڵه سزایه‌کی گرنگی ده‌رباره‌ی پرۆگرامی ناو‌کی و موشه‌کیی تارانی له خۆ گرتووه. ئێران سه‌ره‌ڕای جێبه‌جێ نه‌کردنی ئه‌و بڕیارانه، ئه‌وانی به نایاسایی له‌قه‌ڵه‌م داوه.ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه که "مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد" سه‌ر کۆماری ئێران له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا رایگه‌یاند بوو که وڵاته‌که‌ی قۆناغی توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌رباره‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم تێپه‌رکردووه و قۆناغی به‌رهه‌مێنانی سوته‌مه‌نی ناو‌کی ده‌ست پێکردووه.