اخبار به زبان کردی و فارسیsipanixelat

به سیپانی خلات خوش آمدین

اخبار به زبان کردی و فارسیsipanixelat

به سیپانی خلات خوش آمدین

لەکۆبونەوەیەکی وەزیری تەندروستیء ڕێکخراوی UNDP دا باس لە نەخۆشی

     

جەماوەر/ موحسین قەسرۆکەیی_هەولێر:سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی تەندروستی بە(جەماوەری) راگەیاند: جەماوەر/ موحسین قەسرۆکەیی_هەولێر:سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی تەندروستی بە(جەماوەری) راگەیاند: لە بەرواری 12/9/2007 دکتۆر زریان عوسمان وەزیری تەندروستی لەدیوانی وەزارەت پێشوازی کرد لە وەفدێکی ڕێکخراوی UNDP بە سەرۆکایەتی (باسڵ کومناس) جێگری لێپرسراوی ڕێکخراوەکە.لەدانیشتنێکدا کە دکتۆرە ( دلیارا بارزانی ) ڕاوێژکاری وەزارەت تێدا ئامادەبوو سەرەتا وەفدەکە مەبەستی سەردانەکەیان ڕوونکردەوە کە هاتوون لەنزیکەوە ئاگاداری بارودۆخی تەندروستیء هۆکارء دوا حاڵەتەکانی نەخۆشی کۆلێرا بوونء هاوکاری وەزارەتی تەندروستی بکەن بۆ بنبڕکردنء تەشەنە نەکردنی نەخۆشیەکەء بەشداری بکەن لە پڕۆژەکانی ئاوو ئاوەڕۆء پەرەپێدانی ئەم پڕۆژانە، ڕاشیانگەیاند هەر بۆ ئەم مەبەستە دوێنێش لەگەڵ پارێزگاری سلێمانیء بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی سلێمانیء لایەنە پەیوەندارەکان کۆبونەتەوە.وەزیری تەندروستی کورتەیەکی دەربارەی بارودۆخی تەندروستی هەرێمی کوردستان بەگشتیء هۆکاری نەخۆشی کۆلێرا بەتایبەتی کردء تیشکی خستە سەر هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی تەندروستیء ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی W.H.O لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ بنبڕکردنء کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکە سوپاسی ڕێکخراوی ناوبراویشی کرد بە ئامادەبوونیان بۆهەرێمی کوردستانء هەر هاوکاریەکی ڕێکخراوەکەیان بۆ وەزارەتی تەندروستیء گەشەپێدانی پڕۆژەکانی ئاو ئاوەڕۆ لە هەرێمی کوردستاندا.

http://www.jamawar.net/news/index.php?option=com_content&task=view&id=78&Itemid=7

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد